کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە گوندی “شاوانێ”ـی سەر بە شاری شنۆ

04:20 - 23 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی “شاوانێ”، سەر بە شاری شنۆ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بەرەو پیلی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتەوە چوون.
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، لە بەرەبەری ٢٥ـی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی بە ئەمەگ و بوێری حیزب لە گوندی “شاوانێ”ـی سەر بە شاری شنۆ بە بڵاو کردنەوەی پۆستێر و تراکتی پێوەندیی‌دار بەم بۆنەوە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان پیرۆز ڕاگرت. ئەو هاوڕێیانە بە بڵاو کردنەوەی ئەو تراکتانە لە کۆڵان و ماڵەکان سەلماندیان کە درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانن و وەفاداری و ئەمەگ‌ناسیی خۆیان بە حیزبی دێموکرات نیشان دا.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشی و ماندوو نەبوونیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیانمان لە گوندی قارەمانی شاوانێ دەکەین و هیوادارین لە هەموو کار و چالاکییەکدا بەردەوام و سەرکەوتوو بن.