کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی کرماشان

21:43 - 24 گەلاوێژ 2720

لە بەرەبەری ٢٥ـی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی کرماشان، بە نووسینی دروشم و بڵاو کردنەوەی نووسراوە و تراکتی پێوەندیدار بەم بۆنە پیرۆزەوە سەلماندیان کە حیزبی دێموکرات هەمیشە جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی کوردستان بووە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاوڕێیانی تێکۆشەرمان لە ناوچەی کرماشان، لە جاددەی سەرەکیی کرماشان، جاددەی بایەنگان و پاوە و ڕێگای پاوە بەرەو قۆڕی قەڵا، بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و ناوی ئەم ڕۆژە پیرۆزە و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل، تراکت و نووسراوەی پێوەندیداریان بڵاو کردەوە. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیانمان لەو ناوچانە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.