کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە لورستان یادی ٢٥ی گەلاوێژیان کردەوە

00:16 - 25 گەلاوێژ 2720

پارێزەرانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ۲٥ـی گەلاوێژ لە لوڕستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لوڕستانی سەربەرز و خۆڕاگر بە بۆنەی ۲٥ـی گەلاوێژ ساڵیادی ۷٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە شێوەیەکی بەربڵاو بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی و حیزبی یادی ئەو ڕۆژە مەزنەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی نەسرەوتن تا سەرکەوتن و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمانیان بە گیان و دڵ نوێ کردەوە. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕێیانی بوێر و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.