کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە سەقز و بانە بە بۆنەی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

23:38 - 25 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و ناوچەکانی سەقز و بانە ڕێزیان لە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گرت. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حیزبە لە شار و ناوچەکانی سەقز و بانە بە نووسینی دروشم و هەڵ‌کردنی ئاڵای کوردستان لە بەرزاییەکانی دەوروبەری شاری سەقز و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی لە شاری بانە ڕێزیان لە ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گرت و، وەک هەمیشە سەلماندیان کە هێزی سەرەکی و پاڵپشتی ڕاستەقینەی دێموکرات خەڵکی کوردستانن. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس، پیرۆزبایی ئەو یادە مەزنەیان لێ دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین و دەستی ماندوویان دەگوشین.