کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ لە شاری بڵواناوای سەر بە ناوچەی لەیلاخ

23:40 - 25 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بڵواناوای ناوچەی لەیلاخ شەوی ڕابردوو بە بۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ دووهەمین جار لەم ماوەیەدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بە پێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەو چالاکییانە بە شێوەی نووسینی دروشم لە مەدرەسەکان و پارکی "خوەرەتاو"ی ئەو شارە بەڕێوە چوون. هەروەها تێکۆشەرانی ئەو شارە ئاڵای کوردستانیان بە دیواری قەبرستانی شارەکەوە هەڵواسی و لەبەر کەشی زاڵی ئەمنیەتی، شوێنەکەیان بەجێ هێشت. شایانی باسە کە ئەمە جاری دووهەمە کە خەڵکی بوێر و ئازای شاری دێموکرات‌پەروەری بڵواناوا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات وێڕای ماندوو نەبوونی لەو هاوڕێیانە پیرۆزبایی لەوان و خەڵکی دێموکرات‌پەروەری بڵواناوا دەکا و سەرکەوتنی زیاتریان لە هەموو بوارێکەوە بۆ بە ئاوات دەخوازێ.