کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

16:39 - 12 خەرمانان 2720

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ١١ی خەرمانان، لە سەر بانگهێشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا. لەو کۆبوونەوەیەدا کە سکرتێر و کەسی یەکەمی حیزبەکانی پێکهێنەری ناوەندی هاوکارییش تێدا بەشدار بوون، لە لایەن هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە خێر هاتنی بەشداران کرا و پاشان بە پێی دەستووری کار، کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئاماژە بەو بابەتانەی کە لە دەستووری کاری کۆبوونەوەکەدا دانرابوون باسەکەی کردەوە و بەشدارانی کۆبوونەوەکە و بەتایبەتی کەسی یەکەمی حیزبەکان بە وردی قسەیان لە سەر کرد. ئەو باسانە کە بەگشتی پێوەندییان بە چالاکی و جموجووڵەکان و روانگەی ناوەندی هاوکاری لە سەر چەند بابەتێکی پێوەندیدار بە ئێران و کوردستان بوون وێڕای شیکردنەوە و هاودەنگیی ئەندامانی ناوەندی هاوکاری، بڕیاری پێویستیان لە سەر درا. دواتر وێڕای کۆکردنەوەی باسەکان لە لایەن کاک خالید عەزیزیەوە، بەرپرسایەتیی دەورەیی ناوەند لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سپێردرا. ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ١١ـی خەرمانانی١٣٩٩ـی هەتاوی