کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە

20:03 - 16 خەرمانان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردوستان لە شاری سنە بە بۆنەی ساڵیادی ١٧ی خەرمانان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو شارە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی بوێر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەربەرزی سنە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گەڕەک و شوێنە جیاجیاکانی ئەو شارە بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی مووشەکبارانی قەڵای خۆراگری دێموکرات لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە بوو بە هۆی شەهید بوونی ١٨ کەس لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەری حیزبە خۆشەویستەکەمان و بۆ مەحکوومکردنی ئەو جینایەتە و پشتیوانی خۆیان بۆ حیزبی دێکوکراتی کوردستان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری حیزبی یادی شەهیدانی ئەو کارەساتەیان بەرز ڕاگرت. لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لە هاوڕییانی بە ئەمەگ و تێکۆشەری شاری سنەی خۆڕاگر هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە کارو چالاکییەکانیاندا بۆ دەخوازین.