کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە لوڕستان تا ورمێ

15:31 - 17 خەرمانان 2720

پانتایی چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە "ورمێ"وە تا لوڕستان بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی بوێر و چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی خوڕەم ئاوا ی ناوەندی پارێزگای لوڕستان و ورمێ بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە لایەن جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامییەوە بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی گرتە ویدیۆ و لە ڕیگای جیاجیاوە ئەو جینایەتەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد و پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانیان پتەوترلە جاران نوێ کردەوە. لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕییانی تێکۆشەرمان لە شارەکانی "خوڕەم ئاوا "و "ورمێ " هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.