کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند مووشەکێک لە نیزیک بنکەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان دران

02:05 - 10 رەزبەر 2720

سێ مووشەک لە نیزیک بنکەی گردەچاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان دران. کاتژمێر 8:30ی دەقەی ئەمشەو چەند مووشەکێک لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر و گوندی گردەچاڵ کەوتوونەتە خوارەوە، یەک لەو مووشەکانە لە چەند سەت میتریی بنکەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان دراوە. کاک حەسەن قادرزادە، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند دەکرێ ئامانجی سەرەکی لەو مووشەک‌بارانە بنکەکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووبێ و لەو پێوەندییەدا داوای لە لایەنە بەرپرسیارە حکوومییەکان و هێزەکانی هاوپەیمان کرد چاودێریی دۆخەکە بکەن. ئەم ڕووداوە بۆتە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی زۆر، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە. لێکۆڵینەوەکان لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە، جۆری مووشەکەکان و شوێنی ئاراستەکرانیان بەردەوامە و لە هەواڵەکانی دواتردا بڵاو دەکرێتەوە.