کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کۆتایی خولی پەروەردەی سیاسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

14:36 - 19 رەزبەر 2720

سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ بە ئامادەبوانی مامۆستایان و فێرخوازان، رێوڕەسمی کۆتایی خولی پەروەردەی سیاسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. سەرەتای رێوڕەسمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان خاتوو فریشتە ئەسپەندار کورتەیەکی لەسەر شێوازی خولەکە پێشکەش کرد، لە بڕگەیەکی دیکەدا پێشەوا عەلی پوور سکرتێری یەکیەتیی لاوان و چاودێری راستەوخۆی خولەکە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. سکرتێری یەکیەتیی لاوان لە قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگیی پەروەردە لە حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاواندا کرد و چەند وێستگەی مێژوویی هێنایە بەرباس، لە درێژەی قسەکانیدا پێشەوا عەلی پوور باسێکی سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی وانەکان پێشکەش کرد و گرنگی و سەرنجی لە هەڵبژاردنی وانەکانی بۆ بەشداربوان شیکردەوە. لەبڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا پەیامی بەشداربوانی دەورە لەلایەن خاتوو سەیران سلێمانی پێشکەش کرا، لەم پەیامەدا درێژەدان بەم خولانە و پەرەپێدان بە شێوازی نوێی پەروەردە لە یەکیەتیی لاوان و هەروەها سپاس و ئەمەگناسیی فێرخوازان بۆ مامۆستاکان و یەکیەتیی لاوان هاتبوو بەرباس ولە بڕگەی کۆتاییدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوان.