کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی بەندکراوێکی بەندیخانەی ورمێ لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمدا

15:07 - 29 بانەمەڕ 2721

بەندکراوێکی بەندیخانەی ورمێ بەناوی "ئەمیر ڕەزایی" خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی بەندیخانەکەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە و هەر بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. شەوی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، "ئەمیر ڕەزایی" بەندکراوی خەڵکی ورمێ بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ دەبوورێتەوە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانیی بەندیخانە گیانی لە دەستدا. ناوبراو ماوەی ٢٠سال بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و لەبەندی ١٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیرابوو.