کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پارێزگای کرماشان

15:15 - 29 بانەمەڕ 2721

کرێکارانی پارێزگای کرماشان بە نیسبەت ناڕەزایەتی دەربڕین بە دانەمەزراندیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کرێکارانی پارێزگاری کرماشان بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بە دانەمەزراندنیان بە شێوەی فەرمیی، لە بەردەم بینای پارێزگای کرماشان کۆبوونەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ئەو کرێکارانە بەشێکیان تا ٥ ساڵیش پێشینەی کاریان وەک کرێکاری پارێزگاریی هەیە، بەڵام هێشتا پارێزگاریی بە فەرمی داینەمەزراندوون، کرێکارەکان بەپێی ئەزموونی خۆیان دەڵێن؛ ئێستا هیچ جۆرە ئاسایشێکیان بۆ مانەوە لە سەر کار نییە و بەردەوام مەترسیی دەرکردنیان لەسەرە. جێگای ئاماژەیە کە، ڕێژیمی ئێران لە باری ئاسایشی کار و پیشەوە لە سەر ئاستی جیهان، لە نزمترین پلەدایە و کرێکارانی ئەو وڵاتە بەردەوام مەترسیی ڕووداوی کار و دەرکردنیان لەسەرە و دۆخی ژیانیشیان لەو پەڕی خراپیدایە.