کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج مووشەک دەستیان بەسەرداگیرا کە بەنیازبوون بە ئاراستەی هەولێر بتەقێندرێن

15:42 - 10 جۆزەردان 2721

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بەزانیاری هەواڵگری ئەمڕۆ دوشەممە هێزەکانیان لە سنوری گوندی ئیحساری سەر بەناحیەی پردێ دەستیان بەسەر پێنج موشەکدا گرتوە کە بۆ "تەقاندن بەئاڕاستەی هەولێر" ئامادە کرابون. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەلایەن نوسینگەی دژەتیرۆر لە دوبز، هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی پردێ لە سنوری گوندی ئیحسار دەستیان بەسەر 5 موشەکدا گرتوە کە شەوی ڕابردو لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوە ئادەکراون بۆ کردنەئامانجی چەند شوێنێک. بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ، ئەو موشەکانە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنوری پردێ ئامادە کراون، بەڵام دوای ئەوەی خەڵکی ناوچەکە هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردونەتەوە و ئەوانیش چونەتە شوێنی موشەکەکان و هەوڵی گروپێکی چەکدار بۆ کردنەئامانجی پێشمەرگە و هەولێر پوچەڵکراوەتەوە.