کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنوورەکانی بانە

15:43 - 11 جۆزەردان 2721

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی "محەممەد سادقی" لە کاتی کۆڵبەری‌کردن لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری "بڕوێشکانێ"ـی سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا محەممەد سادقی ناسراو بە "حەمە بۆر"، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە کراوە. بەپێی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢١ی زایینیدا، لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کراون.