کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی وەفدێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بۆ مەکتەبی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

15:50 - 11 جۆزەردان 2721

  ڕۆژی دووشەممە ڕیکەوتی ١٠ی جۆزەردان، وەفدێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ھەولێر بە سەپەرستی "خالید وەنەوشە" ئەندامی کۆمیتەی ناوندی و هاوڕێ "لوقمان موئمێنی" بەرپرسی ناوندی سێی کوردستان، سەردانی مەکتەبی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد کە لەلایەن "ھاوڕێ بێکەس" ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پیوەندییەکان و "کاکە ڕەش ڕەسووڵ" ئەندامی ئەنجوومەنی ناوندی و "جەعفەر ھاشم" ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکان پێشوازییان لێکرا. لەو دانیشتنەدا لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئالۆزییەکانی ناوچە و دۆزی کورد بە گشتی و نەبوونی یەکڕیزی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان باس و لێکدانەوە کرا و تەوەریکی دیکەی باسەکان، پێوەندیدار بە دانوستانەکانی دوو لایەنی دێموکراتەکان بوو و لەو بارەوە هەر دوو لایەن هیوایان خواست کە ئەو یەکڕیزییە بە ئەنجام بگا و ببێتە ھەوێنی یەکگرتوویی بزووتنەوەی مافخوازانەی کورد لە ھەموو بەشەکانی کوردستان.