کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوا لە کوردەکانی قەڵخانی و کویک لە پارێزگای کرماشان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوانیان

18:46 - 12 جۆزەردان 2721

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچەی داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان، لە نێوان عەشیرەتەکانی قەڵخانی و کویک لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە و لە ڕابردووشدا ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە لە ئارادا بووە، لەلایەن کەسایەتی و خەڵکی ناوچەکە چارەسەر کراوە بەڵام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەکان تەشەنەی سەندووە و شەڕی چەکداری لە نێوان هەردو عەشیرەتدا ڕووی داوە و لە ئاکامدا چەند کەسێک کوژراو و بریندار بوون. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆی ناکارامەیی بەڕیوەبەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بواری ژینگەیی، سەرچاوەی سروشتی، نەبوونی سەرمایەگوزاری لە بوارەکانی ئابووریی و بەرهەمهێنان، ویشکەساڵی، کەمیی سەرچاوە و قەیرانی ئابووری، عەشیرەتێکی گەورە لە خەڵکی بێکار کەوتوونەتە سەر دەستی بنەماڵەکانیان و کۆماری ئیسلامیش لەم بارەوە هیچ هەوڵێکی نەداوە کە لەو ناوچانە هەلی کار بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوو نەدا. کۆمەڵی لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی، فەرهەنگی و ئایینی وەکوو، بەرەی یەکگرتووی کورد، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان و سەید نەسرەدین حەیدەری ڕێبەری ئایینیی یارسان، داوایان لەهەردوو عەشیرەتی قەڵخانی و کویک کردووە و کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بێنن لەبەر ئەوەی تەنیا کورد تێیدا زەرەرمەند دەبێ و ئەوەی قازانجی لێدەکا کۆماری ئیسلامیی ئێرانەکە بەردەوام لە ڕێگای دەستوپێوەندییەکەنییەوە لە کوردستان پیلانی دووبەرەکی داداڕێژێ.