کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاری پێنج ڕێکخراوی کرێکاریی فەرانسە بۆ ئازادی بێ مەرجی دوو چالاکی کرێکاری

16:01 - 17 جۆزەردان 2721

پێنج ڕێکخراو و ناوەندی کرێکاری لە فەرانسه سەبارەت بە حوکمی بەندکرانی "عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی" هاتنە دەنگ و داوای ئازادکرانی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە دەکەن. لە بەیاننامەکی هاوبەشدا کۆنفێدراسیۆنی فەرانسەوی دێموکراتیکی کار، کۆنفێدراسیۆنی گشتیی کار، فێدراسیۆنی ناوەندیی ڕێکخراوەکان، یەکیەتیی ناوەندی بۆ یەکگرتنەوە، ڕوو بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نووسراوە: ئێمە داوا دەکەین بە زووترین کات "مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی" بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکرێن و هەروەها داوا دەکەین هەموو سزا سەپێندراوەکان لەلایەن دادگاوە بۆ ئەم دوو کەسە هەڵبوەشێتەوە. عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز که لە ۲۶ی بانەمەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی، پاش بانگکردنیان بۆ دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە بۆ بەندیخانە گوازراونەوە و پاشانیش سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.