کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕێکی خەڵکی بیجار

15:20 - 18 جۆزەردان 2721

ڕۆژی هەینی، ۱٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاویی، ڕەزا سۆهرابی، نووسەری بەناوبانگی کوردی خەڵکی بیجار ماڵاوایی لە ژیان کرد. مامۆستا سۆهرابی کۆمەڵێک کتێب و وەرگێڕان و نامیلکەی بەنرخی لەبواری ئەدەبی و کولتوورییەوە پێشکەش بە کتێبخانەی کوردیی کردووە. "فەرهەنگی گەڕووس"، یەکێک لەو کتێبە بەنرخانەیە کە بە پێنووسی ناوبراو بۆ هۆگرانی کولتووری کوردەواری بەجێماوەتەوە. شایانی باسە کە شاری بیجاڕ و دەوروبەریی بە هۆی ئەوەیکە گرینگییەکی تایبەتیی بۆ حکوومەتە ناوەندگەراکانی ئێران هەبووە و هەیە بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی کەلتوور و داب و نەریت و بە تایبەت زمانی ئەو ناوچەیە دراوە و دەدرێ بەڵام لەم دواییانەدا و بە هەوڵ و تێکۆشانی مامۆستایانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر وەکوو مامۆستا ڕەزا سۆهرابی، بە شێوەیەکی بەرچاو خەڵکی ئەو ناوچانە هۆگری زمان و فەرهەنگ و مێژووی خۆیان بوونەتەوە و هەوڵی ڕێژیمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران خەریکە پووچەڵ دەبێتەوە.