کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

20:07 - 21 جۆزەردان 2721

کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی بانە بریندار کرا. ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۰ جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە، کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحمان کەریم پوور" خەڵکی ئاوایی سیوچ سەر بە شاری بانە فیشەک بەر لاقی کەوتووە و بریندار بووە. شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەریی پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری بانە کراوە کە لەوێ دا نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.