کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزاییەکانی شاهۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کرا

15:47 - 6 خەرمانان 2721

تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە لە شارەکانی کامیاران و سەوڵاوا جێگیر کراون، بە خەستی بەرزاییەکانی شاهۆیان بوردمان کرد. کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، تۆپخانەکانی سپای پاسداران کە لە شارەکانی سەوڵاوا و کامیاران جێگیر کراون بە خەستی دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی شاهۆ و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچە گەیشتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆپخانەکانی سپا بە خەستیی سەرقاڵی تۆپبارانی بەرزاییەکانی ئەو بەشەی شاهۆن کە لەنێوان گوندەکانی دێوەزناو و پاڵنگان هەڵکەوتووە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە. یەکێک لە دانیشتوانی گوندی دێوەزناو بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەم تۆپباران کردنە بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێش وەختە بووە و بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە بە مەبەستی کاروباری جووتیاری و باخداری لەو بەرزاییانەن و ئەمەش نیگەرانیی لای خەڵک دروست کردووە.