کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزای پێنج مانگ بەندکران بۆ هاوڵاتییەکی بۆکانی

14:46 - 13 خەرمانان 2721

هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان سزای ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. لە ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال وەفایی، چالاکی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر، پەیمان ڕوستەمی، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ڕۆژی هەینی ٢٤ی پووشپەری ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەرهەڵیان کوتایە سەر ماڵی جەلال وەفایی و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کرد.کە دواجار ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تەمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.