کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بانە

14:52 - 13 خەرمانان 2721

محەممەد مەولوودی، باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی شەهید ڕەحمان مەولوودی لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک محەممەد مەولودی، باوکی شەهید ڕەحمان مەحموودی، لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد. شەهید ڕەحمان مەحموودی، کە پاییزی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە تۆپبارانی کۆنفرانسی کۆمیتە شارستانی بانە لەگەڵ ٣ هاوڕێی دیکەی گیانی خۆیان کردە قوربانی ئامانجەکانی حیزب و گەل و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوون. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک محەممەد و هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.