کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە

15:03 - 16 خەرمانان 2721

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بەروێشکانی بانە لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوون. ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری “بەروێشکان“ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو کۆڵبەر به‌سه‌ختیی بریندار بوون. ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتییه‌ له‌ "خەبات سادقی" تەمەن ۲۰ ساڵان خەڵکی ئاوایی "دەرەویان"ـی سەروو و "سدیق تکابی" خەڵکی شاری سەقزە. شایانی باسه‌ ئەم دوو کۆڵبەرە به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گوازراونەتەوە.