کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشکرابوونی گەندەڵیی لە دامەزراوەی عەلەوی شاری مەڵەکشای

15:26 - 16 خەرمانان 2721

بەرپرسانی دامەزراوەی عەلەوی شاری مەڵەکشای بەهۆی گەندەڵییەوە، بەشێوەی رواڵەتیی لەلایەن ئیدارە ئێتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، دامەزراوەی عەلەوی سەر بە دامودەزگاکانی خامنەیی، بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵیی سیستماتیک لە شاری مەڵەکشای، بووەتە سەرچاوەی کێشە بۆ خەڵکی ئەو شارە و ڕاوەستانی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ئیلام. بە گوێرەی ئەو زانیارییانە، دوای ئاشکرابوونی ئاستی گەندەڵییەکانی دامەزراوەی عەلەوی لە شاری مەڵەکشای، ژمارەیک لە بەڕێوەبەرانی ئەو دامەزراوەیە بە شێوەی ڕواڵەتیی لەلایەن ئیدارەی ئێتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون. دەسبەسەرکراوان بریتین لە؛ سەتار جاسمی بەرپرسی جەهادی کشتوکاڵی، بێهزاد میرزایی بەرپرسی دامەزراوەی عەلەوی لە مەڵەکشای و سەید عەلی حوسێنی پێشنوێژی هەینی ئەو شارە.