کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی نەغەدە

14:42 - 22 رەزبەر 2721

پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە بڵاو بۆتەوە و بەرپرسانی ڕێژیمیش ئیزنی چوونە دەرەوە بە بەندکراوان نادەن. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بە شێوەیەکی مەترسیدار بڵاو بۆتەوە و زیاتر لە ١٠کەس لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە تووشی کۆرۆنا بوونەوە و بەرپرسانی بەندیخانە ئیزن نادەن بەندکراوانی تووشبوو بە کۆرۆنا بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بچەنە دەرەوەی بەندیخانەکە و گیانی هەموو بەندکراوان لە مەترسیدایە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕایگەیاندووە کە ئەو بەندکراوانە تووشی کۆڕۆنا بوون و لە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراون، تەنانەت بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنی چوونە دەرەوەیان پێ نادەن و هیچ دەرمانێکی تایبەتیش لە نێو بەندیخانەدا نیە، هەروەها تا ئێستا هیچکام لەو بەندکراوانە پێکوتەی کۆرۆنایان لێ نەدراوە و ئەو بابەتە بووەتە جێگای نیگەرانیی بەندکراوان وبنەماڵەکانیان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و گیانی بەندییەکان لە مەترسیدایە.