کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

14:49 - 25 رەزبەر 2721

هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی هاوینی ئەمساڵی ئەو شارە، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا. لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی "محەممەد تاهیر حوسێن‌پوور" لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم سزایە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیمی ئێران و هەروەها بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵی شاری نەغەدە کە دوای کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هاتەئاراوە، بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە. محەممەد تاهیر حوسێن‌پوور تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.