کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی ئەندامێکی دێرینی تەشکیلاتی نهێنی حیزب لە شاری شنۆ

15:13 - 26 رەزبەر 2721

سولەیمان شەڵتووکی، ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ناوچەی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "سولەیمان شەڵتووکی" ناسراو بە "سلێمانی مەلا قادری سینگان"، ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشی لە ناوچەی شنۆ ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان کرد. کاک سولەیمان هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی پەیوەست دەبێ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و دەبێ بە ئەندامێکی زۆر چالاک و بەوەجی حیزب و بەردوام لەگەڵ بەشی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی لە پێوەندی‌دا بووە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی‌دوایی کاک " سولەیمان شەڵتووکی"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان لە ناوچەی شنۆ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.