کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‌دەسبەسەرکرانی هاونیشتمانییەکی تەمەن ۶۶ ساڵ لە شنۆ

13:13 - 29 رەزبەر 2721

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. شەوی ٢٧ی ڕەزبەری ۱۴۰۰، هاونیشتمانییەک بەناوی "عەبدوڵا شاداب" خەڵکی ئاوایی "بابخاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ دوای ئەوەیکە بە شەو بانگی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەکرێ، دەسبەسەر دەکرێ. یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاداب لەو بارەوە ڕایگەیاند: عەبدوڵا شاداب خەریکی چارەسەری کێشەی نێوان گوندەکانی "هێیە و میراوێ" بووە کە ساڵانێکە لەسەر ئاو تووشی گرفتی جیددی لەگەڵ یەکتر بوونە، دوای دانیشتن بۆ چارەسەری ئەو گرفتەی نێوان دوو ئاوایی، ئیتلاعاتی سپا بە تەلەفۆن بانگی دەکا و دوای چەند کاتژمێر ئازاد دەکرێ. شایانی باسە کە ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشی دڵی هەیە و پێشتر نەشتەرگەری بۆ کراوە.