کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەم سەمپۆزیۆمی شانامەی کوردی بەڕێوە چوو

13:23 - 2 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە شانامەی کوردی بە بەشداریی چەندین کەس لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد بەشێوەی مەجازی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و لە دوو پانێل‌دا بەڕێوە چوو. ئەو کۆبوونەوە زانستییە کە بە هاوکاریی ڕێکخراوی جیهانی کورد (WKO) و ناوەندی لێکۆڵینەوەی گۆتینگێنی ئاڵمان ڕێکخرا بوو، پاش قسەکانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چەندین کەس لە مامۆستایانی زانکۆ و شانامەناسانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر گرینگیی شانامەی‌ کوردی وەکوو ژێرخانێکی بەنرخ بۆ ئەدەبیاتی حەماسی و غەنایی لە ڕەهەند و بواری جیاجیا‌دا وتار و بابەتی خۆیانیان پێشکەش کرد. شایانی باسە شانامەی کوردی بریتیە لە کۆمەڵێک چیرۆک و ڕازی ئەفسانەیی کە لە سەردەمێکی کۆنەوە تۆمار کراون و بەشێک لەو چیرۆکانەش تێکەڵ‌ بوون بە ئەدەب و کولتووری نەتەوەکانی دراوسێی کوردستان و دەگوترێ کە بەشێکی زۆری لەلایەن "ئاڵماس خانە کەنۆڵەیی"ەوە نووسراوە و حەکایەتەکانی (خورشید و خاوەر)، (شیرین و خەسرەو) ، (هەفت لەشکر)، (نادرنامە)، (رۆستەم و زۆراب)، (مەنیژە و بیژەن)، (کەنیزەک و یانزە ڕەزم)، (شەماڵ و زەلان) لە ناسراوترین چیرۆکەکانی شانامەی کوردین.