ڕێکخراوی جیهانی کورد و ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی، لە بەیاننەمەیەکدا کۆتایی یەکەم سیمپۆزیۆمی شانامەی کوردی‌یان ڕاگەیاند.
ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکەم سیمپۆزیۆمی شانامەی کوردی، لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی کورد و ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی، بە بەشداریی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکانی کوردستان، کۆمەڵێک لە لێکۆڵەران، مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی کورد، بە شێوەی سەرهێڵ بەڕێوە چوو.
ڕێکخراوی جیهانی کورد و ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کۆتایی ئەو سیمپۆزیۆمەیان ڕاگەیاند و لەو بەیاننامەیەدا ڕوو بە کۆمەڵگای کوردستان سێ پیشنیار و داواکارییان بڵاو کردووەتەوە، کە بەم شێوەی خوارەوەن:
یەکەم: داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان کراوە که ڕۆژی یه‌که‌می مانگی هه‌شت، وه‌کوو ڕۆژی شانامه‌ی کوردی له ڕۆژژمێره‌کانیاندا تۆمار بکه‌ن و به‌ش به حاڵی خۆیان بۆ ئاشنابوون له‌گه‌ڵ شانامه و ده‌فته‌ره‌کانیدا هه‌وڵ بده‌ن.
دووهه‌م: داوا له په‌رله‌مانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراوە که به فه‌رمی ڕۆژی یه‌که‌می مانگی هه‌شت، وه‌کوو ڕۆژی شانامه‌ی کوردی بناسێت و له ڕۆژژمێری فه‌رمیی کوردستاندا تۆماری بکاته‌وه.
سێهه‌م: داوا له وه‌زاره‌تەکانی ڕۆشنبیری و لاوان و خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراوە که پێشه‌نگ و پشتیوان بن بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی شانامه‌ی کوردی، به‌و هیوایە که له داهاتووی نزیکدا، بنکه‌ی شانامه نه‌ک له هه‌نده‌ران، به‌ڵکوو له دڵی کوردستاندا دامه‌زرێت و ببێته کۆگای سه‌دان ده‌ستنووس و لێکۆڵینه‌وه و جێی جه‌رخه‌ی لێکۆڵه‌ران و لایه‌نگرانی شانامه‌ی کوردی.