کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

15:43 - 27 بانەمەڕ 2722

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد. ڕۆژی ٢٧ی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی،شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڕێز سەعد خالید پێشوازی لێکرا. سەرەتا بەرێز خالید عەزیزی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی ١١ی حیزبی زەحمەتکێشانەوە پێرۆزبایی لێکردن و لە درێژەی باسەکەیدا بە شێوەیەکی گشتیی باسێکی لە سەر بارودۆخی ناوچەکە و رووداوەکانی ئەو ماوەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد. بەڕێز عەزیزی لە باسە کەی دا جەختی کردە سەر ئەو قەیرانانەی کە خەڵکی ئێران بە گشتی و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی لە ژێر دەسەڵاتی ناکارامەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی بوون. لە تەوەرێکی دیکەی باسەکەی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستاندا باس لە پێوەندییەکانی هەر دوو حیزب کرا کە لە سەردەمی شاخەوە هەتا ئێستا پێوەندییەکی دۆستانە بووە. لەلایەن شاندی حیزبی زەحمەتکێشانەوە وێڕای پێشوازیکردن و بەخێرهێنانی شاندی حیزبی دێموکرات، لەلایەن بەڕێز سەعد خالید، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە باسێکی گشتی لەسەر بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. لە کۆتایی ئەو دیدارەدا هەر دوو لایەن پێداگرییان لە سەر درێژە پێدانی پێوەندییەکانی هەر دوو حیزب کردەوە.