کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

CNFI: ناوەرۆکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئازادی و یەکسانی ناتەبایە

20:42 - 18 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژن، ئەو بۆنە جیهانییەی لە هەموو ژنان، دایکان، خوشکان و کچان کە لە سیما جیاوازەکانی ژنن، پیرۆزبایی کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ رۆژی ٨ی مارس کە رۆژی جیهانی ژنە لە هەموو ژنان، دایکان، خوشکان و کچان کە لە سیما جیاوازەکانی ژنن پیرۆزبایی دەکات. ژن و پیاو، دو باڵی مرۆڤایەتین و یەکرا و هاوشان مانا بە چەمکی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەبەخشن.
دیاردەی شەڕ لە سەردەمی سووننەت، ژنی کێشایە ناو ماڵ و مەلا ئایینەکانیش ئەو هەڵاواردنە شاهانەیان سەلماند. هەر چەند ژنانی وەکوو: نفرتی‌تی و کلۆئۆپاترا لە میسر، سەمیرامیس لە ئاشوور، ناپیر ئاسۆ لە ئیلام، زبێدە خاتوون (هاوسەری هاڕوونە رەشید) و تورکان خاتوون (هاوسەری حەسەن مەلەکشا)، کاترین لە رووسیە، ئێلیزابێتی یەکەم و ڤیکتۆریا و ... لە ئینگلیس هێزیان هەبووە، بەڵام ئەو ناوازییە بە هۆی هەندێک رێسا بووە، رێسایەک کە لەسەر پیاوسالاری و باوک سالاری بووە.
ئەگەر لە سەردەمی سووننەت، شەڕ، پاراستنی ئەمنییەت، نەبوونی ئیمکاناتی بەرابەر لە بەرهەمهێنان و پەروەردە، ژنی کردبووە بە رەگەزی دووهەم، لە سەردەمی سەنعەت؛ زانست، زانیاری و مافی مرۆڤ، دەبێت بە هیمەتی خودی ژن و خاتوونەکان و بە هاوکاریی پیاوانی ئازادیخواز و دژە هەڵاواردن، لەگەڵ ئەو ستەمە چەند هەزار ساڵەیە خاڵی کۆتایی دانا و ئەو رەشاییەی هەڵاواردنی رەگەزی کە لە تەنیشت هەڵاواردنی رەگەزی (سەبارەت بە رەنگی پێست یا رەگەزی خیاڵی هیتلێر)، هەڵاواردنی زمانی و هەڵاواردنی ئایینی و ... کە هەموو لە نیشانەکانی دڕندەیی ــ بە پێوەری مرۆیی و دێموکراسی (ئازادی و بەرابەری) ئەمڕۆینە، لە روخساری ئێران و مرۆڤایەتی شوشتەوە.
ویلایەتی فەقیهی کۆماری ئیسلامیی ئێران (داعشی شیعە) وەکوو پێڕەوی داعش، لە فۆسیلە بەجێماوەکانی سەردەمی داعش، لە سەدەی ئێستادا ئەژمار دەکریت و هەر دووکیان لەگەڵ رۆحی سەدە، کە لەسەر ئازادی و بەرابەری مرۆڤایەتییە: (لابردنی هەر جۆرە هەڵاواردنێک) ناتەبایە.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ
٨ی مارسی ٢٠١٥