کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازادکردنی کەو و ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت لەبۆکان

18:05 - 30 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: راوچییەکی بۆکانی لەدرێژەی رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی کوردستان، وێڕای ئازادکردنی کەوەکانی، قەفەسەکانیشی سووتاند.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، راوچییەکی کورد لەشاری بۆکان کە چەند ساڵە خەریکی راو و گرتنی کەو بوو، کەوەکانی ئازاد کرد.

عەلی ساڵح خەڵکی گوندی قاراوای سەر بە شاری بۆکان لە پاش ئازاد کردنی کەوەکانی، قەفەسەکانیشی لە ئاگردا سووتاندووە.

ناوبراو ئامانجی لەو کارە ، ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی کوردستان راگەیاندووە.

رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ئێران و رێزگرتن لە ژینگە لەلەلایەن \'\'ئەحمەد عەزیزی\'\' راوچیی خەڵکی گوندی \'\'دەرەکێ\'\' لە ناوچەی هەورامان دەستی پێ کرد کە ١٢ ساڵ پێشینەی راوکردنی هەبوو.

دواتر راوچیەکانی کورد لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بە شکاندنی قەفەس و ئازادکردنی کەوەکانیان، لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت بوونەوە.