کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازاردانی خەڵكی ناوچەی شنۆ لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە

15:20 - 16 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: ماوەی چەند ڕۆژە تاقمێكی چەكدار كەوتوونەتە نێو شاری شنۆ و بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتەوە ئازاری خەڵكی ئەو ناوچەیە دەدەن.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە چەند چەكدارێكی نەناسراو لە شاری شنۆ، بە ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتەوە داوای یارمەتی ماڵیی لە خەڵكی ئەو ناوچەیە دەكەن.

بەپیی ئەم هەواڵە ئەم كەسانە بەشێوەیەكی زۆر ناشیرین و بەدوور لە پرەنسیپەكانی حیزبی دێموكرات و پێشمەرگەكانی حیزب، لەگەل خەڵكدا هەڵسوكەوت دەكەن كە ئەمە بۆ خراپ كردنی ناو و جێگە و پێگەی حیزب و پێشمەرگەكانیەتی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‏دا ڕەوتێكی هاوشێوە لە گوندەكانی دەوروبەری شاری سەقز هاتە ئاراوە كە تێیدا ٣ چەكداری نەناسراو ئازاری خەڵكی گوندەكانی چاخلوو ویاپشخانیان دابوو و بە زۆری چەك داوای یارمەتیی ماڵییان لە خەڵک كردبوو.