کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: رێکاری نیزامی بە دژی رێژیمی ئێران هەر وەک خۆی ماوەتەوە

22:13 - 30 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: وەزیری بەرگریی ئامریکا رایگەیاندووە، لە ئەگەری هەوڵدانی رێژیمی ئیڕان و دەستپێڕاگەیشتنی بە بۆمبی ئەتۆمیی، بژاردەی نیزامی هەروا لەبەر دەست دایە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کارتێر ئەشتۆن لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران ناتوانێ پێش بەوە بگرێت کە پێنتاگۆن بژاردەی نیزامی بە دژی رێژیمی ئێران لەبیر بکات.

کارتێر جەختی لەسەر باشتربوونی هاوکاری نیزامی خۆیان لەگەڵ هاوپەیمانانیان لە ناوچەرۆژهەلاتی ناڤیندا کردووە و ئاشکراشی کردووە، کە پیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل لە بواری نیزامی و سیستەمی بەرگریی مووشەکی پەرە پێدەدەین.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش سەرۆک‌وەزیری ئیسرائیل رایگەیاندبوو، کە رێککەوتنی ناوکیی ڤییەن ناتوانێ پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بەچەکی ئەتۆم بگرێت.

پێشتریش، جان کێری وتبووی: لە ئەگەری بە ئاکام نەگەیشتنی دانوستانە ناوکییەکان و یان پێشێلکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنامەکە لەلایەن ئێرانەوە، رێکاریی نیزامی وەکو بژاردەیەک لەبەر دەستماندا دەبێت.