کوردستان میدیا: سێ حه‌وتوو پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئاڕژانتین، وڵاتی ئاڕژانتین ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتنی پێشووی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌مه‌ڕ لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی ٢١ ساڵ پێش له ناوه‌ندی هاویاریی جووله‌كه‌كان له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته به هه‌ڵوه‌شاوه ده‌زانێ.
ڕێككه‌وتنی ناوبراو له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی كریستینا فێرناندێز كرێشنێر له دوایین مانگه‌كانی سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئێران، واژۆ كرابوو. بابه‌تێ كه ناڕه‌زایه‌تی و دڵئێشانی كۆمه‌ڵگای ٣٥٠ هه‌زار كه‌سیی جووله‌كه‌كانی ئاڕژانتینی به‌دواوه بوو.
له ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی جووله‌كه‌كانی ئامیا له ساڵی ١٩٩٤ له پێته‌ختی وڵاتی ئاڕژانتین، ٨٥ كه‌س كوژران و زیاتر له ٣٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وكاتی وڵاتی ئاڕژانیتن، به‌رپرسانی پله‌به‌زری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تۆمه‌تبار كردبوو كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داڕێژراوه.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌یكه مائۆریسۆ ماكێری، له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بڵێنی دابوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، پاش هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی ئاڕژانتین، بڵێنییه‌كی خۆی برده سه‌ر و ته‌نیا پاش سێ حه‌وتوو ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ی به هه‌ڵوه‌شاوه ڕاگه‌یاند.
ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتی ئاڕژانتین كاریگه‌ری نه‌رێنی دابنێ. پێوه‌ندییه‌ك كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی خاتوو فێرناندێز تا ڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و باشی چووبوو.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین ڕایگه‌یاندووه کە پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیسڕاییل كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی خاتوو كرشنێر به‌ره‌و ساردی ڕۆیشتبوو، پته‌وتر ده‌كاته‌وه.