کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی کۆمیتەی کاروباری حیزبی دێموکرات لەبارەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٢ی پووشپەڕ لە پاریس

18:01 - 31 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٥مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:


بۆ ئاگاداری هەموو لایەک لە دەرەوەی وڵات رادەگەیەنین کەلە ٢٥ ساڵەی تیرۆری دوکتور قاسملووی نەمردا، بۆ رێزلێنان لە خەبات و تێکۆشان و شوێندانەریی ئەو رێبەرە لە بزووتنەوەی کورد، کاتژمێر ١ هەتا ٥ی دەانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر لەگەڵ ١٢ی ژوولای ٢٠١٤ی زایینی، لە گۆرستانی پێرلاشێزی شاری پاریس لەسەر مەزاری ئەو کەسایەتییە ناسراو‌ و دێموکراتە کۆ دەبینەوە.

لەو پێوەندییەدا داوا لە هەموو ئۆگرانی بیری دوکتور قاسملوو و رۆڵەکانی نەتەوەی کورد بەگشتی دەکەین لە کات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بن.

ئادرەس/ مێترۆ پێرلاشێز دەرگای سەرەکیی گۆڕستانی پێرلاشێز

ئامادەبوونتان رێزلێنانە لە دوکتور قاسملوو و وەفادارمانەوە بە رێبازەکەیەتی

کۆمیتەی کار‌وباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات