کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵوگۆڕی مۆرەکانی ئیتلاعاتی رێژیم لە سەقز و چاودێری توندی ئەمنییەتی بە سەر فەزای ئەو شارەدا

13:23 - 12 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: دوای لابردنی دەست وپەیوەندییەکانی پێشووی دەزگای ئیتلاعاتی رێژیم و دامەزراندنی مۆرەی نوێ، فەزای شاری سەقز و رێگای هاتنە ژوور و چوونە دەرەوەی ئەو شارەیان خستووەتە ژێر چاودیری توندی دەزگاکانی سەر بە رێژیمی ئێران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خستنە ژێر چاودێری ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان تەنیا لە لەسەر بەشێکی تایبەت نییە و بەپێی هەواڵی گەیشتوو کاتژمێر ٣ی دوا نیوەڕۆی رۆژی هەینی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، ناوەندکانی خاڵی پشکنینی کاتییان بە ماوەی کورت لە مەیدان و شەقامە قەرەباڵغەکانی سەقز دروست کردبوو.

ئەو خاڵە پشکنینانە لە هەندێک شوێنی وەک بلواری کوردستان، تێرمیناڵی بۆکان دانرابوون کە هێزە لیباس شەخسییەکانی رێژیم لەو شوێنانە ماشێنی هاووڵاتیان و خەڵکیان دەپشکنی.

دەوترێت کە ئەو کەسانەی لە دەزگای ئیتلاعاتی رێژیمی ئێراندا کار دەکەن، کەسانێکن کە لەلایەن بەرزترین ئیدارات و شوێنەکانی رێژیم بۆ زاڵ کردنی فەزای ئەمنییەتی و تۆقاندن دامەزراون.

رێژیمی ئێران بە خستنە ژێر چاودێری ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان و پێشێلکردنی ژیانی تاکەکەسی، فەزای گشتیی تێک داوە و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستا کەسانی چالاک لە گرووپە توندڕەوی سەلەفی و جیهادی بێ هیچ جۆرە بەربەستێک لە ئاستی دەورووبەری شاری سەقز ئازادانە بۆ هاندانی لاوان بۆ بەشداری کردنیان لەو گرووپانە، چالاکیان هەبووە.

زەڕنە. ک