كوردستان میدیا: پاش ئه‌وه‌یكه له مانگی ڕابردووی زایینی‌دا، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ڕووسی له لایه‌ن هێزی ئاسمانیی سوپای توركیه‌وه له ئاسمانی ئه‌م وڵاته خرایە خواره‌وه، پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌م وڵاته و ڕووسیه تووشی پێكۆڵ و ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی بێوێنه بوو. چوونكە دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیی، بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی له لایه‌ن ئه‌ندامێكی هێزی ناتۆوه هێرش بكرێته سه‌ری و بخرێته خواره‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه ڕووسیه كۆمه‌ڵێ گه‌مارۆی خسته سه‌ر توركیه و توركیه‌ش له به‌رامبه‌ردا ڕایگه‌یاند كه به شوێن جێگره‌وه‌یه‌كەوە ده‌بێ بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه. ڕووسیه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی گاز و نه‌وتی توركیه‌یه.
له ڕۆژانی دواییشدا، توركیه ڕایگه‌یاند كه پاپۆڕێكی ڕووسی به ئاوه‌كانی ڕووسیه‌دا تێپه‌ڕ بووه و مووشك هاوێژه‌كانی خۆی به‌ره‌و شاری ئێستانبۆل لە حاڵەتی ئاماده‌باشیدا دانابوو. پاپۆڕی ناوبراو له گه‌رووی بۆسفۆڕ و به نزیكیی شاری ئێستانبۆلدا تێپه‌ڕ ده‌بوو.
وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی توركیه ئه‌م كاره‌ی مه‌حكووم كرد و به كارێكی دنه‌ده‌رانه و منداڵانه‌ی وه‌سف كردووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیه ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر توركیه هه‌ست به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بكات، به دڵنیاییه‌وه وەڵامی تایبه‌ت به خۆیان ده‌بێ.
شایانی باسه كه پێوه‌ندییه‌كانی ڕووسیه و توركیه له ڕه‌وتی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری سووریه و پاڵپشتی ڕووسیه له به‌شار ئه‌سه‌د، تا ڕاده‌یه‌ك تێكچووبوو، به‌ڵام پاش خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ڕووسییه‌كه پێوه‌ندییه‌كانیان به ته‌واوی ئاڵۆز بووە.