كوردستان میدیا: به‌ره‌ی نوسره كه گرووپێكی چه‌كداری ئیسلامییه و دژی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كات، دانیشتنی ڕیازی به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێرییه‌كان، به‌ره‌ی نوسره له هه‌مبه‌ر كۆنفڕانسی ڕیاز دژكرده‌وه‌ی توندی پیشان دا و هێرشی كرده سه‌ر هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی كه له‌و كۆنفڕانسه‌دا به‌شدارییان كردووه و ئاماده‌نه‌بوون كه به‌ره‌ی نوسره بۆ ئه‌و كۆنفڕانسه بانگهێشت بكرێت.
به‌ره‌ی نوسره کە گرووپێكی چه‌كداری ئیسلامیی و نزیكه له ڕێكخراوی ئهلقاعیدهیە و دژی مافی كوردیش خۆی پیشان داوه، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و گرووپانه‌ی كه له كۆنفڕانسی ڕیاز به‌شدارییان كردووه ناتوانن به شێوه‌یه‌كی كارا له دژی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ بكه‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
له كۆنفڕانسی ڕیازدا، باسێك كراوه له‌سه‌ر حكوومه‌تی كاتیی داهاتووی سووریه و هه‌روه‌ها نه‌مانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا.
شایانی باسه كه جگه له به‌ره‌ی نوسره، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئه‌و دانیشته‌ی مه‌حكووم كردبوو.
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێت؛ به‌پێی بڕیاری كۆنفڕانسی ژێنێڤ، ده‌بێ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ڕاوێژێكی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان، ناڕازیانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌وری یه‌كدی كۆ بكاته‌وه، بۆیه دانیشتنی ڕیاز هیچ ڕهواییهكی نییه.