كوردستان میدیا: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق بەمەبەستی نەهێشتنی گەندەڵی كۆمەڵێك بڕیاری نوێی بۆ ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی پەسند كرد.
ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق ئاشكرای كرد لە میانەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ئەنجومەنی وەزیراندا كە تایبەت بوو بە بارودۆخی ئابوریی و دارایی هەرێم كۆمەڵێك بڕیار لەمەڕ چاكسازی لەم كەرتەدا بۆ ساڵی نوێی زایینی پەسند كرا.
بەپێی ئەم هەواڵە نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت لەم دانیشتنەدا گووتویەتی: هەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی دژوار و گەورەدایە، بەچەشنێك كە پێویستە هەندێك بڕیاری بوێرانه بدرێت تاكوو خەرجییەكان كەم بكرێتەوە و لە بەرامبەریشدا داهات زیاد بكرێت لەوانەش ڕێكخستنەوەی سیستمی كار لە كەرتی دارایی، چالاك كردنی باج و خەراجەكان و كەمكردنەوەی دەرماڵەی پلە تایبەتەكان و لەهەموان گرینگتر جێبەجێ كردنی گەڵاڵەی چاكسازی لە هەرێم.
لەم دانیشتنەدا باس لەوەش كراوە كە بۆ جێبەجێ كردنی ئەم گەڵاڵەیە پێویستە هەموو دام و دەزگاكانی حكوومەت و هەموو لایەنەكان بە بەرپرسیارەتیەوە هەنگاو بنێن.
لە چەند مانگی ڕابردوودا و پاش دەسپێكی بارگرژییەكانی نێوان حكوومه‌تی ناوەندیی عێراق و حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان و هەروەها دەسپێكی شەڕی داعش ، هەزاران ئاوارە و پەنابەر ڕویان لەم هەرێمە كردووە كە ئەم مەسەلە وێڕای دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان باری دارایی و ماڵی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ ئاڵۆزی بەرەوڕوو كردووە كە تاكوو ئێستاش هەر بەردەوامە.
ئەو بڕیارانەی كە لەم دانیشتنەدا پەسند كراون بەم چەشنەن:
١. خه‌رجكردنی ته‌نیا ڕێژه‌ی ٥٠%ی ده‌رماڵه‌ی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و وه‌كیلی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ڕاوێژكاران و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتییه‌وه، جگه له‌م ڕێژه‌یه‌ش هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت.
٢. ڕاگرتنی ڕێژه‌ی (١٠٠%)ی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به پۆسته‌كانی به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان.
٣. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی (٣٠%)ی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان و ئه‌وانه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رده‌گرن.
٤. پێویسته مووچه‌ی خانه‌نشینكراوانی پله باڵا و تایبه‌ته‌كان و مووچه‌ی ئه‌وانه‌شیان كه دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره خانه‌نشین ده‌بن به هه‌مان ڕێژه ڕێكبخرێته‌وه و ڕاگرتنه‌كانی ده‌رماڵه‌كانی ئاماژه‌پێدراو له كاتی ده‌ستنیشانكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینیان و به شێوه‌ی پاشه‌كه‌وت بۆیان تۆمار ده‌كرێت تا ده‌رچوونی یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینییان.
٥. ڕاگرتنی خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌درێن به خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان، وه‌ك پارێزگار و جێگری پارێزگار و قائمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه كه (معوم)ن له‌سه‌ر میلاكی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و ناونیشانه وه‌زیفانه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
٦. كاركردن به‌هه‌ردوو یاسای خزمه‌تی شارستانی و یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتیی تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌رواری ١/١/٢٠١٦ه‌وه تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦.
٧. كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوودمه‌ندن له وه‌رگرتنی مووچه‌ی تایبه‌ت و هاوكاریی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌كان و پۆلێنكردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای چین و توێژه جیاجیاكان و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بڕه پاره جیاوازانه‌ی كه وه‌كو هاوكاریی چاودێریی خێزان و كه‌مئه‌ندام وه‌ریده‌گرن، دواتر ئه‌و زانیارییانه له‌گه‌ڵ پێشنیاری پێویست سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌نه‌وه به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای دارایی به مه‌رجێك پێشنیاره‌كان ڕێنمایی و مه‌رج و پێوه‌ری پێویست له‌خۆ بگرێت.
٨. پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاوخشاندنه‌وه به پێشینه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری دارایی و سنوورداریی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان، دواتر لیژنه‌كه به ڕاپۆرتێك لیژنه‌ی باڵای دارایی له پێشنیاره‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی سروشتی كار و چالاكیی ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ی كه خزمه‌تگوزاریی ئاسایش و به‌رگری و ته‌ندروستی و كاره‌با و شاره‌وانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به مه‌رجێك لیژنه‌كه خشته‌یه‌ك ئاماده بكات كه ڕێژه‌ی پێشینه له‌خۆ بگرێت له پێش و له دوای چاوخشاندنه‌وه.
٩. پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی پڕۆژه‌ی چاوخشاندنه‌وه و چاكسازی له هه‌یكه‌لیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگا حكوومییه‌كان به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی داراییی هه‌رێم و به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌رشیقكردنی دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و دواتر ئه‌م لیژنه‌یه به ڕاپۆرتێك ڕا و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای دارایی.
١٠. ڕاگرتنی خه‌رجكردنی ڕه‌سم و كرێی كاره‌با و موه‌لیده و خزمه‌تگوزاریی مانگانه له بودجه‌ی گشتیی تایبه‌ت به سه‌رجه‌م ئه‌و پله باڵایانه‌ی كه له خانوو و كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێن له گشت داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی. خه‌رجكردنی له دوای (١/١/٢٠١٦)ه‌وه له ئه‌ستۆی نیشته‌جێبووان خۆیان ده‌بێت.
١١. ڕاگرتنی كاركردن به ڕێنماییه داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١٣) له یاسای (مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی) ژماره (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی به‌خشینی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نها له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پیاده ده‌كرێت.