کوردستان میدیا: هەیئەتی وەزیرانی ڕێژیم، ڕێگەی بە وزارەتی وزە داوە کە نرخی ئاو و بەرق گرانتر بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ڕێژیم، هەیئەتی وەزیرانی ڕێژیم بەپێی ماددەی ١ و ٣ی یاسای ئامانجدار کردنی یارانەکان، ڕێگەیان بە وزارەتی وزە داوە کە لە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە، ٧% نرخی ئاو و بەرق زیاد بکات.
چیتچیان، وەزیری وزەی ڕێژیم، پێشتر پیشنیاری کردبوو کە نرخی ئاو و بەرق هەرزانە و دەبێ زیاد بکرێت و لە تازەترین لێدوانیدا باسی لەوە کردووە کە کێشە ئابوورییەکان لە بەشی سەنعەتی ئاو و بەرق، وای کردووە کە بەرهەمهێنانی ئاو و بەرق، تێچووی بۆ وەزارەتی وزە زۆربووە و خەڵک بە هەرزان بەکاری دەهێنن.
لە لایەکی دیکەشەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەمبوونی سەرچاوە ئاوییەکان، گەیاندنی ئاو بۆ شارەکانی تووشی کێشە کردووە و داهاتەکان و تێچووی وەزارەتی وزەی ڕێژیم تێکچووە و ئەو وەزارەتە ٢٥ هەزار میلیارد قەرزدار بووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیار وابوو بە پەسەند کردنی گەڵاڵەی ئامانجدار کردنی یارانەکان لە ئێران، تێچووی بە کارهێنانی ئاو و بەرق و پێداویستییە سەرەکییەکان، بە خەڵک بدرێت، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ پێداویستییە سەرەکییەکان گرانتر دەبن.
لە لایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی وزە، کەمتەرخەمییەکانی بەرپرسانی ڕێژیم لە ڕاستای کەمبوونی ئاو، کە هۆکاری سەرەکی خودی ڕێژیمە و کێشە ئابوورییەکان کە بوونەتە هۆی قەرزداربوونی وەزارەتەکانی ڕێژیم، بە گرانکردنی ئاو و بەرق، لەسەر پشتی خەڵک قەرەبووی بکەن.
بە گشتی ڕێژیم، خۆشبژیوی کۆمەڵایەتی لە ئێران لەبەرچاو ناگرێت و ئەوەی بۆیان گرنگ نییە شێوازی بەڕێوەچوونی ژیانی خەڵکە.