کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان/ بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکی لەسەر گڵکۆی شاعیر سوارە ئیلخانی‌زادە کۆڕیادێک بەڕێوەچوو

15:36 - 3 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکی لە شاری بۆکان شاعیران و نووسەرانی ئەو شارە لەسەر گڵکۆی شاعیر سوارە ئیلخانی‌زادە کۆبوونەوە و رێزیان لەو رۆژە گرت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی رەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی کاتژمێر٣٠: ٢ دوانیوەڕۆ؛ شاعیران و نووسەرانی خەڵکی بۆکان بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکی لەسەر گڵکۆی شاعیری ناوداری کورد سوارە ئیلخانی‌زادە کۆبوونەویەکان بەڕێوە برد.

12131.jpg

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، دوای کۆبوونەوە لەسەر گڵکۆی ئەو شاعیرە ناودارەی کورد لە مزگەوتی مێژویی حەمامیان بە موسیقی، شێعر و پەخشان خوێندنەوە رێزیان لە رۆژی زمانی دایکی بەتایبەت زمانی کوردی گرت.

لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی سۆما لقی شاری بۆکانەوە بەڕێوەچوو ئەو کەسانەی بابەت و شێعریان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد خەڵاتیان پێبەخشین.

ئەو کەسانەی کە لەو رێورەسمەدا لە بەشی شێعر و بابەت لەلایەن ئەنجومەنی سۆما لقی شاری بۆکان خەڵاتیان پێشکەش کرا بریتی بوون لە:

ــ خالید عنایەتی، شێعر و وتار و شمشاڵ
ــ تروسکە مامەڕەش، وتار
ــ پەروین شێخی، وتار
ــ رووبار بوداغی، شێعر
ــ ئەمیر پیادە، بەرپرسی سۆما لقی بۆکان، وتار
ــ سمکۆ مەعرووفی، شێعر
ــ مووسا ئوولادزادە، شێعر
ــ بەڕێز ماجدی، شێعر

گادەر. د