کوردستان میدیا: بۆکسۆرێکی کوردی خەڵکی سنە لە کێبەرکێی نێودەوڵەتیی بۆکس کە لە شاری خۆی بەڕێوە چوو، میداڵێکی زێڕی بەدەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دانا ئیسمائیلزادە، بۆکسۆری کوردی خەڵکی سنە، لە کێبەرکێی نێودەوڵەتی، پلەی یەکەمی بەدەست هێناو و میداڵی زێڕی ئەم کێبەرکێیەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
کێبەرکێی نێودەوڵەتیی بۆکسی خۆی، بە بەشداریی تیمگەلێک لە تورکیە، جمهوری ئازەربایجان و چەندین تیمی نێوخۆیی و بە بەشداریی ٥٠ بۆکسۆر بەڕێوەچوو.
دانا ئیسماعیلزادە لەم کێبەرکێیانەدا بە بردنەوەی یارییەکان و سەرکەوتن بەسەر رەکابەراندا، لە کێشی ٦٤کیلۆگرەم، توانیی میداڵێکی زێڕ بەدەست بێنێت.
ئاویەر.ت