کوردستان میدیا: زۆرانبازانی کوردستانی لە یەکێک لە گەورەترین تورنۆمێنتە نێودەوڵەتییەکان ٦ میداڵیان بە دەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یەکێک لە گەورەترین تورنۆمێنتەکانی زۆرانبازی جیهان بە بەشداری ٣ هەزار و ١٤١ زۆربازان لە سەرتاسەری جیهان لە دوو بەشی فەرەنگی و ئازاد لە سێ بڕگەی تەمەنی لە تاران بەڕێوەچوو.
لە ئەم تورنۆمێنتە کە دەوترێت بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەشداری لە ئولەمپیک بەڕێوەچووە؛ ٦ زۆرانبازی کوردستانی میداڵیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەم کێبەرکێیانەدا، ئیدریس ئیبراهیمی میداڵی زێڕی بەدەست هێناوە و ئارمین میرزایی، میلاد سەلیمی فەرد و وەحید حاجیان پلەی دووهەمیان بەدەستهێناوە و هەروەها شاهین حاجی میرزایی و فەرشید عوسمانییش دوو میداڵی برونزیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.
ئاویەر.ت