کوردستان میدیا: وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئێران ڕایگەیاند کە لە ساڵی داهاتووەوە، قوتابخانە حکوومەتییەکان ڕشتەی زانستە مرۆییەکانیان لێ هەڵدەگیرێت. ئەم هەنگاوەی پەروەردەی ئێران لەدرێژەی بەشێک لە بەرنامەی بەرتەسک کردنەوەی زانستە مرۆییەکانە کە پێشتر لە زانکۆکانی ئێرانەوە دەستی پێکردبوو.
به پێێ ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئیران، بڕیاری داوە کە ڕشتەی زانستە مرۆییەکان لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە هەڵبگرێت و هەواڵەکان دەری دەخەن کە بەرتەسک کردنەوەی ئەو بوارە زانستییە، قوتابخانەکانی سەرەتاییشی گرتووەتەوە.
پێشتر سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە نیسبەت وتنەوی وانەی زانستە مرۆییەکان لە زانکۆکانی ئێران، هوشداریی دابوو و بە زانستێکی ڕۆژئاوایی لە قەڵەمی دابوو.
ئیسفەندیار چەهاربەند، بەرپرسی گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی تاران، لە کۆنفڕانسێکی خەبەریدا گوتی : بەپێی بڕیارە نوێیەکان، خوێندن لە ڕشتەی زانستە مرۆییەکاندا، بەرتەسک دەکەینەوە و لەساڵی خوێندنی ٩٥- ٩٦ەوە، هیچ قوتابخانەیەکی حکوومەتی ناتوانێ ناوی قوتابییەکان لەو ڕشتەیەدا تۆمار بکات.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، بۆ یەکەم جار دوای سەرکوتی سەرهەڵدانەکانی خەڵکی ئێران بە نیسبەت شەرمەزارکردنی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی ٨٨دا، گۆڕانی زانستە مرۆییەکانی لە زانکۆکان و ناوەندە زانستییەکان خستبووە بەرباس و دوای ئەوە وەزارەتی زانستەکان دەستیدایە گۆڕانکاری لە ڕشتەی زانستە مرۆییەکاندا.