کوردستان میدیا: خوێندکارانی کورد بۆ بەرز نرخاندنی یادی قوربانیانی هەڵەبجە پیشانگایەکی وێنەیان بەم بۆنەوە لە زانکۆی پەیامی نوری مەریوان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە بەرەبەری ٢٧ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، لە زانکۆی پەیامینوری مەریوان پیشانگایەکی وێنە بۆ بەرراگرتنی یادی قوربانیانی ئەم کارەساتە لەلایەن خوێندکارانی کوردەوە بەڕێوەچوو.
سەرەتای کردنەوەی ئەو پیشانگایە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و دواتر بە داگرساندنی مۆم دەستی پێ‌کرد.
هەروەها بەیاننامە و نووسراوەیەکیش لەلایەن خوێندکارانی کوردی زانکۆی مەریوانەوە بڵاو کرایەوە کە دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:
به‌یاننامه‌ی خوێندکارانی زانکۆ پهیامینوری مه‌ریوان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی هێمای هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد له٢٧ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌رۆژی ٢٥ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له‌کاتێکدا که‌خه‌ڵکی شاری هه‌له‌بچه به‌ره‌وپیری نه‌ورۆز ده‌ڕۆیشتن و خۆیان بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ساڵی تازهئامادهدهکرد، رێژیمی دیکتاتۆری به‌عس له ده‌وروبه‌ری کاتژمێر١١ و ٤٨ خوله‌کی ئه‌م رۆژه‌دا، ئه‌م شاره‌ی به چه‌کی کیمیایی بۆمباران کرد که‌تێیدا ٥٠٠٠ مرۆڤی بێ تاوان له‌ژن و پیاو و مندال بوون به‌قوربانی و به‌سه‌دان منداڵ له‌دایکیان دابڕان و بزر بوون و به‌هه‌زاران که‌س تا بهئیمڕۆش به‌ده‌ست برینه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته‌وه ده‌ناڵێنن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، جگه‌له‌مه‌ش ته‌واوی بوونه‌وه‌رانی ئه‌م شاره له ناوچوون و هه‌ر له‌م ساتانه‌شدا بوو که به سه‌دان که‌سی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و داڵاهۆ بوونه قوربانی چه‌کی کیمیایی رێژیمی به‌عسی خوێنمژ.
ئه‌مسال له‌کاتێکدا یادی کاره‌ساتی دڵهه‌ژێنی شاری هەڵەبجە ده‌که‌ینه‌وه که هێشتا ئه‌م زامه له سه‌ر دڵی خه‌ڵکی کوردستان و مرۆڤایه‌تی ساڕ‌ێژ نه‌ببوو که‌بۆ جاریکی تر نه‌یارانی کورد و کوردستان بۆ پاکتاوکردن و له ناوبردنی ئه‌م نهتهوهبندهسته له سنووره‌کانی کوردستانی عێراق و سووریه، به‌تایبه‌ت له‌شنگال و کۆبانێ، له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی داعشه‌وه ده‌ستیان دایهکۆمهڵکۆژی و ئه‌نفالێکی دیکهدژی ئه‌م نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه، به‌ڵام رۆڵه نه‌به‌ز و چاو نه‌ترسه‌کانی ئه‌م گهلهلهکاتی هێرشه‌کانی ئێستا و ڕابردوویشدا له‌و په‌ڕی بێ پشت و په‌ناییدا ئازایانه و بوێرانه له خاک و نیشتمان و که‌رامه‌تی خه‌ڵکه‌که‌یان به‌رگرییان کردووه‌و ده‌یکه‌ن.
ئێمهخوێندکارانی زانکۆ په‌یامی نووری مه‌ریوان وه‌کوو ئه‌ركێکی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی، خۆمان به‌به‌رپرس و پشتیوانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌زانین، بۆیهداواکارین:
1. بۆ ئهوهیکهنهتهوهی کورد له‌کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفاله‌کان بپارێزرێت ده‌بێت گه‌لی کورد زۆر هۆشیارانه‌و به‌رپرسیارانه‌و یهکگرتووانهلهبهرانبهر نه‌یاران و دوژمنان بوه‌ستن.
2. رێزگرتن له‌هه‌موو شه‌هیدان و قه‌ره‌بووکردن بۆ به‌جێماوان و که‌سانی که‌مئه‌ندام.
3. پاک کردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی کوردستان لهمادهکیمیاوییهکان.
4. به‌دواداچوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌نی رێکخراوەی نێودهوڵهتییهوهبۆ سزادانی تاوانباران.
5. دڵ‌پاکی و دڵ ئاوه‌ڵایی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ پێش‌گرتن له‌هه‌ر چهشنهکارهساتێکی له‌و بابه‌ته.
6. به‌ئاگابوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ رێزگرتن له‌م رۆژه‌و هه‌وڵدان بۆ کۆده‌نگی زیاتر.
7.سزادانی بکه‌رانی سه‌ره‌کیی ئه‌م کاره‌ساته‌و که‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌م تاوانه‌وه (وه‌ک ده‌وڵه‌تانێک که‌کاتی خۆی ئه‌م چه‌کانه‌یان به‌به‌عسیه‌کان داوه).
کازیوە.ر