کوردستان میدیا: شاندێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له یەکەمین کۆنفڕانسی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سوریه لە وڵاتی سوید بەشداری کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە سەرپەرستی ئاسۆ ساڵح، بە بانگهێشتی فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریه له کۆنفڕانسی یەکەمی کۆمیتهی سویدی ئەو حیزبەدا بهشداری کرد.
ئەو کۆنفڕانسەڕۆژی یهکشهممه ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی و له شوێنی فێدراسیۆنی کۆمهڵه کوردیهکانی سوید و به خولهکێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن له گیانی پاکی شههیدان دهستی پێکرد.
بهرپرسانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سوریه بەشداریی حیزبی دیمۆکراتیان لەو کۆنفڕانسەدا بهرز نرخاند و داوای هاوکارییان لە حیزبی دێموکرات کرد و دۆستایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە شانازییەکی مەزن وەسف کرد.
پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سوریه مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی و پاش یهکگرتنی پێنج حیزبی کوردی کوردستانی سوریه پێکهاتووە و ئەمەش یەکەمین کۆنفڕانسی ئهم حیزبە له وڵاتی سویده.