کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سویس لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

15:01 - 19 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس لەسەر بانگهێشتی فەرمیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی لە رێوڕەسمی ٣٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی بەشداریی کرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس بە سەرپەرستیی \'\'کامران رەسووڵی\'\' بەرپرسی کۆمیتە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە رێوڕەسمی ٣٩مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری \'\'وینتەرتوور\'\' بەشداریی کرد.

لەو رێوڕەسمەدا شاندی کۆمیتەی حیزب پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی هەڤاڵانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، ٣٩ ساڵ پێش ئێستا واتە ساڵی ١٩٧٥ی زایینی دامەزراوە. هەنووکە لەلایەن جەلال تاڵەبانییەوە رێبەری دەکرێت و هەتا ئیستا ٣ کۆنگرەی خۆی بەستووە.