کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە یادی سەرهەڵدانی قامشلۆ لە کۆپێنهاگن

13:13 - 27 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ شیلەند، لە سمیناری یادی ١٠یەمین ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ‌قامیشلۆ لە شاری کۆپنهاگن بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سمینارێک بە مەبەستی وە بیرهێنانەوەی ١٠یەمین ساڵڤەگەڕی راپەڕینی قامشلۆ لە کوردستانی سووریە و هەروەها ٢٦ەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمە، لە شاری کۆپێنهاگی پایتەختی دانمارک بەڕێوەچوو.
شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ شیلەند، بە سەرپەرستیی \'\'دیار مەولایی\'\' لەو سمینارەدا بەشداریی کرد.